پەیامی کورد... ئیسرائیل بۆردومانی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیمه‌شق ده‌كات
میدیای فه‌رمی سوریا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ده‌ستپێكردوه و به‌شێكی هێرشه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانیه‌وه پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە كە سوپای ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریای كردووەتە ئامانج و هێزەكانی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتەش وەڵامی هێرشەكانیان داوەتەوە.
ژماره‌یه‌ك له موشه‌كه‌كانی ئه‌مشه‌وی ئیسرائیل كه دیمه‌شقیان كردبوه ئامانج خراونه‌ته خواره‌وه و به‌شێكی دیكه‌شیان ئامانجه‌كانیان پێكاوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌خراوه‌ته‌ڕو.
لەسەرەتای دەستپێكردنی شەڕی غەززەوە بەردەوام سوپای ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی سوریا بۆردومان دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە