پەیامی کورد … پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشكردنە سەر خێزانێكی كورد لە توركیا دەكات
لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشكردنە سەر خێزانێكی كوردی عێراقی لە توركیا دەكات، كە لەلایەن گروپێك رەگەزپەرستی توركییەوە لە شاری مێرسین هێرشیان كرایە سەر.
شێركۆ میروەیس سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە: خێزانێكی عێراقی دانیشتووی هەرێمی كوردستان روبەڕوی هێرشێكی رەگەزپەرستی و هەوڵدان بۆ كوشتن لە رێگەی لێدان بە بەرد بوونەوە، هەروەها جنێو و سوكایەتییان پێكرا.
رونیشكراوەتەوە: روداوەكە لە شاری مێرسینی توركیا روویدا كە ئەو خێزانە لەوێ بوون بە مەبەستی گەشتیاری، سەرۆكی خێزانەكە بە سەختی بریندار كراوە و بەخۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئیدانەی ئەو هێرشە بەردەوامانە دەكەین كە بەردەوام رووبەڕوی گەشتیاران و جالیەی عێراق دەبنەوە.
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق جەختیلەوەشكردووەتەوە: داواش لە حكومەتی توركیا دەكەین لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بكات و سزای تاوانباران بدات، هەروەها داوا لە نێردەی دبلۆماسی عێراق دەكەن كە بەدواداچوون بۆ لێكۆڵینەوەكان بكات و تەنسیق لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا بكرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو رێگە لە دوبارەبونەوەی ئەو رووداوانە بگیردرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە