پەیامی کورد ... پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان دەدات، ئەوەش دوای ئەوە دوێنێ بەھمەن کاک عەبدولڵا بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند : "ئەگەر ڕێککەوتن ھەبێت ھەر لەو مانگەدا یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھەموار دەکەنەوە بۆ ئەوەی دواتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش ھەڵبژێردرێت دواتریش سەرۆکی فراکسیۆنەکان گەیشتنە رێککەوتن. ." .
سامان ئەحمەد، لە راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، "هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان گەیشتنە رێککەوتن بۆ دەستنیشانکردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، فراكسیۆنەكان رێككەوتون لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان ئەنجامبدەن.
هاوکات عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە ، لەکۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا رێککەوتن لەسەر بەشێکی زۆری لیژنەکان کراوە و بەشێکی کەم ماوە.
راشیگەیاند، یەکێتی سەرۆکایەتی لیژنەی دارایی و شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری و لاوان وەردەگرێت، بەڵام رەنگە گۆڕانکاریشی تێدابکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە