پەیامی کورد … پەرلەمانی کوردستان یاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانی پەسەند کرد
پەرلەمانی کوردستان بەکۆی دەنگ یاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانی پەسەند کرد.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی ٩٧ پەرلەمانتار یاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان پەسەندکرا.
کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی٤ی٢٠٢١، دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لهخولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان-عێراق، بەڕێوەچوو و تیایدا دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و بەکۆی دەنگی ٩٧ پەرلەمانتار یاساکە پەسەندکرا.
هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، ئەنجامدرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە