کرماشان؛ کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کرماشان؛ کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پەیامی کورد... کرماشان؛ کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی گەنج لە کرماشان بە ناوی سیتا شێخ مورادی تەمەن ١٧ ساڵ، کە قوربانی منداڵ هاوسەرییە و دایکی منداڵێک بووە، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، سیتا شێخ مورادی دانیشتووی گەرەکی «دەرە درێژ» ی کرماشان بووە کە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کحولی بە جەستەی خۆیدا پرژاندووە و دواتر گڕی لە خۆی بەرداوە کە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە و سووتانی ٩٥ لەسەدی جەستەی، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شێخ مورادی لەمبارەوە ڕاگەیاند، سیتا شێخ مورادی لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە دراوەتە شوو و دایکی منداڵێکی تەمەن ٤ مانگە بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە