پەیامی کورد ... کاروانێکی لۆجستیکی هاوپەیمانان لە دیوانیە کرایە ئامانج
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، جارێكی تر كاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەسنوری شاری دیوانیە لەعیراق كرایە ئامانج.
تۆڕی هەواڵی ئەمنی عیراق رایگەیاندوە:" لە رێگەی نێودەوڵەتی دیوانیە، كاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش كراونەتە ئامانج".
رونیشكراوەتەوە:" بۆمبێكی چێنراو بە بارهەڵگرێكی كۆمپانیایەكی گرێبەست لەگەڵ هاوپەیماناندا تەقیوەتەوەو شۆفێرەكەی برینداربووە".
كردنە ئامانجی كاروانی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند جارێك روویداوە، ئەمەش لەكاتێكدایە شەممەی هەفتەی رابردوو چەند موشەكێك ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە