وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان دەکاتەوە هەر پێداویستییەکیان هەیە بۆ بەڕێوەچوونی خوولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی، ئامادەیە بۆیان دابینبکات و چەند رێنماییەکیشی لەبارەی پرۆسەکەوە راگەیاند.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی پەروەردە، ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە رایگەیاندووە "پێویستە پەڕاوى سۆماى وەڵامى قوتابیان و خوێندکاران و وەڵامى نموونەیی بەڕێگەى ئەلیکترۆنى بخرێنەروو، تاوەکو هەموو قوتابی و خوێندکارێک وەڵامەکانى و وەڵامى نموونەیی ببینێت".
هاوکات ئەو وەزیرە چەند رێنماییەکى گشتى بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان خستووەتەڕوو کە بریتین لە:
- نابێت پرسیارەکان هیچ جۆرە هەڵەیەکیان تێدابێت.
- نابێت پرسیارەکان جێگەى گومان و لێڵى بن لە رووى وەڵامەوە و چەند وەڵامێک دروستبێت بۆ پرسیارێک.
- پێویستە لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان تەواوى وردبینى و شارەزاییان بەکاربهێنن بۆئەوەى هیچ کەموکوڕییەک روونەدات.
- ئایندەى قوتابیان/خوێندکاران لە قۆناخى دوانزە لە رووى راستودروستى پرسیارەکان لە ئەستۆى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و ئەو لیژنەیەیە کە سەرپەرشتى تاقیکردنەوەکان دەکات.
- هەر هەڵەیەک رووبدات و کاریگەرى لەسەر قوتابیان/ خوێندکاران و پرۆسەکە هەبێت، رێکارى کارگێڕى دەگیرێتەبەر بەرامبەر کەسان و لایەنى کەمتەرخەم و سزاى کارگێڕى دەدرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە