پەیامی کورد... هەناردەکردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکراینا بەردەوامە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، پێنج کەشتی دیکەی بە دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرایناوە بەڕێکەوتوون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکەی ئیستەنبوڵدا کە لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا واژۆ کراوە، هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە بەردەوامە
ڕاشیگەیاندووە ئەمڕۆ چوارشەممە، پێنج کەشتی دیکە کە بە دانەوێڵە بارکراون لە بەندەرەکانی ئۆکرایناوە بەڕێکەوتوون، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەو بارەییەوە بخاتە ڕوو.
لە ٢٢ی تەممووزی ڕابردوودا، بە چاودێری هەریەک لە سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێریس لە ڕێوڕەسمێکدا، بەڵگەنامەیەکی دەستپێشخەریی بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکراینا لەنێوان تورکیا، ڕووسیا، ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا واژۆ کرا.
لە ڕێککەوتننامەکەدا، پاراستنی هەناردەکردنی دانەوێڵە کە لە بەندەرەکانی ئۆکراینا لە دەریای ڕەش گیریان خواردووە لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاوە بۆ جیهان دەستەبەر کراوە، ئەوەیش بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی کەمی خۆراک لە جیهان کە بووەتە مەترسی لەسەر ئەگەری دروستبوونی کارەساتی مرۆیین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە