پەیامی کورد... پنتاگۆن: واشنتن تاكۆتایی ئەم ساڵ تانکی ئەبرامز ڕادەستی ئۆکرانیا دەکات
جێگری وتەبێژی پنتاگۆن ڕایدەگەیەنێت واشنتن پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ تانکی ئەبرامز ڕادەستی کیێڤ بکات و هێشتا مەشق و راهێنان بە هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ کارپێکردنیان دەستیپێنەکردوە.
سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی پنتاگۆن لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاتی ناردنی تانکی جۆری ئەبرامز بۆ ئۆکرانیا ووتی: تا ئێستا مەشقەکان دەستیپێنەکردوە، ئامانجمان ئەوەیە پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەو تانکانە بگەیەنینە ئۆکرانیا، بەڵام ئەمە تاکە وادەیە دەتوانین ئاشکرای بکەین.
پێشتر لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە میانی دانیشتنێکیدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەبارەت بە بودجەی بەرگری ئاشكرای كردبوو: ئێمە تانکەکان لە کۆگاکانمان دەردەهێنین و دایاندەنێین بۆ ئەوەی بتوانرێت هەناردە بکرێن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات تانکی نوێ بکڕین.
شایەنی باسە له 24ی شوباتی ساڵی رابردوهوه هێرشی سوپای روسیا بۆ سهر ئۆكرانیا دهستیكردوه و سهرهڕای كۆنتڕۆڵی بهشێك له خاكی ئهو وڵاته تائێستاشدا له چهندین ناوچه روبهڕوبونهوه بهردهوامه و ئهمریكا و وڵاتانی رۆژئاواش پشتیوانی له حكومهتی ڤۆلۆدیمیر زلێنسكی دهكهن و چهك و تهقهمهنی بۆ رهوانه دهكهن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە