ئاماری خۆکوژی لە ئێران لە هەڵکشاندایە

ئاماری خۆکوژی لە ئێران لە هەڵکشاندایە

پەیامی کورد... ئاماری خۆکوژی لە ئێران لە هەڵکشاندایە

سەید حەسەن موسەوی چلیک، سەرۆکی ئەنجوومەنی هاوکاری کۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی باسی لەوە کردووە کە کە "بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری، ئاماری خۆکوژی لە ئێران هەڵکشاوە و لە هەر ١٠٠ کەس ٦/٢ کەس خۆی دەکوژێت و ئەم ئامارەش لە دەیەی ڕابردوو ٥/٢ بووە".

نێوەنجی خۆکوشتن لە وڵاتانی دونیا، ١٢ تا ١٤ کەسە. بە پێی ئاماری ٦/٢ی خۆکوژی لە ئێران، ئامارەکە نیوەی ئاماری نێوەنجی دونیایە کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە چونکە خۆکوژی لە ئێران کەمتر بووە و ئێستا لە هەڵکشاندایە.

بە زۆری خۆکوژی لە نێو ژنان زیاترە لە خۆکوژی لە نێو پیاوان و ئەوەی جێگەی نیگەرانییە سوودوەرگرتنە لە شێوازەکانی خۆکوژی کە هەتا دێت توندتر دەبن وەک خۆ هەڵواسین بە پەت و خۆفڕێدان لە بەرزایییەوە و سوودوەرگرتن لە چەکی گەرم و ئەم ڕێگایانە لە ئێران هەتا دێت زیاتر دەبن و خراپتر دەبن.

بە پێی ئاماری بڵاو بووەوە لە لایەن پزیشکی یاسایی لە ٢٣ بۆ ٢٥%ی خەڵکی کێشەی دەروونیان هەیە و ئەمەش هۆکارە بۆ زیاتربوونی ئاماری خۆکوژی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە