پەیامی کورد... عێراق/ لە ڕووداوێکدا شەش منداڵ کەوتنە ڕووبارەوە و سەرجەمیان خنکان
سەرچاوەیەک لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، لە ناوچەی نعێمیەی باشوری قەزای فەللوجە لە ڕووداوێکدا شەش منداڵ کەوتنە ناو ڕووباری فوراتەوە و سەرجەمیان کۆتایی بەژیانیان هات.
سەرچاوەکە لە زاری شایەتحاڵەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی نعێمیەی قەزای فەللوجە کچێک کەوتووەتە ناو ڕووباری فوراتەوە، ئەو شەش منداڵەش هەوڵیانداوە ڕزگاری بکەن و بەهۆی بوونی گێژاو و قووڵی ئاوەکەوە، هیچکام لەمنداڵەکان نەیانتوانیوە ژیانی خۆیان بپارێزن و لە ڕووبارەکە بێنە دەرەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە منداڵەکان تەمەنیان نزیکەی 14 ساڵ بون و چوار منداڵیشیان خوشک و برای یەکترن، دو منداڵەکەی دیکەش سەر بە دو خێزانن و ئەوانیش خزمی یەکتر بون،
لای خۆیەوە موئەیەد دلێمی سەرۆکی شارەوانی فەللوجە، ڕووداوەکەی بە "تراژیدیایەکی زۆر" وەسفکردوە و ڕایگەیاندوە، "منداڵەکان لەنزیک ڕووباری فورات یاریان کردوە و پاشانیش بەهۆی کەوتنەخوارەوەی یەکێکیانەوە، منداڵەکانی دیکەش خۆیان هەڵداوەتە ناو ئاوەکە و خنکاون".
وتویەتیشی: تەرمی سەرجەم منداڵەکان لەلایەن تیمەکانەوە دەرهێنراونەتەوە، پاش ڕێکارەکان لە پەیمانگای پزیشکی دادی، ڕادەستی کەسوکارەکانیان کراونەتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە