لەبارەی كەش و هەوا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە سەرجەم وڵاتان

لەبارەی كەش و هەوا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە سەرجەم وڵاتان

پەیامی کورد … لەبارەی كەش و هەوا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە سەرجەم وڵاتان

نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری دەدات لە گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و دەڵێت، ھیچ وڵاتێک لە کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی قەتیسبونی گەرما پارێزراو نییە.

پاتریشا سپینۆزا، گەورە لێپرسراوی کەش و ھەوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە حکومەتی وڵاتان دەکات ھەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا زیاتر بکەن و وتیشی، ھیچ وڵاتێک لە قەتیسبوونی گەرما پارێزراو نییە.

لێپرسراوەكەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکردوە، ٣ مانگ ماوە بۆ ئەنجامدانی لوتکەی کەش و ھەوای نەتەوە یەکگرتووەکان، پێویستیشە بەر لەو لوتکەیە وڵاتان پلانیان ھەبێت بۆ کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئامادەش بن بۆ لێکەوتەکانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە