پەیامی کورد ... جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی رووسیا رایگەیاند، هێرشی هەریەک لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر جیهان بەرەو جەنگێکی ئەتۆمی دەبات.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ڤلادیمێر جابارۆڤ، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی رووسیا هۆشدریدا لەبارەی مەترسیەکانی هێرشکەکانی هەریەک ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر و رایگەیاند، "ئەو هێرشانە جیهان بەرەو جەنگێکی ئەتۆمی دەبات".
ئەمە لە حاڵێکدایە له هێرشێكی مووشهكی فڕۆكهكانی ئهمریكا بۆ سهر دو ئۆتۆمبێل له نزیك فڕۆكهخانهی بهغدا، ههریهك له قاسم سلێمانی، فهرماندهی گشتی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئهبوومههدی موههندیس، جێگری سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی و ٨ كهسی دیكه كوژران.لەبەرامبەردا دوێنێ ئێران لە "تۆڵەی کوژرانی قاسم سلێمانی و لە رێگەی ژمارەیەک موشەکەوە بنکەی عەین ئەلئەسدی تایبەت بە ئەمریکییەکانی لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی هێزەکانی ئەمریکای لە هەریر بۆردومانکرد کە نزکترین بنکەی ئەمریکییە لە سنوری ئێران و دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر، بە گوێرەی فەرماندەکانی ئەمریکاش بۆردومانەکە زیانی نەبوە و هێزەکانیان سەلامەتن.
جابارۆڤ وتی، "ئەگەر ئەمریکا ووڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە، جەنگێکی گەورە لەناوچەکەدا هەڵدەگیرسێت، تەنها هەر ئەوەنەش نابێت ئەگەر ئەمریکا بۆی دەربکەوێت ناتوانێت ئامانجەکانی لەناوچەکەدا بپێکێت جەنگی ئەتۆمی بەرپادەکات".
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سیناتۆرێکی رووسیا رایگەیاندبو، "ئەو ئاڵۆزیانەی کە ئەمریکا لەناوچەکەدا درووستیکردوە، جیهان بەرەو جەنگی جیهانی سێهەم دەبات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە