پەیامی کورد ... دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوو بەردەوامە و سبەی یەکشەممە مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.
بەپێی زانیاریەکان ، سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.
ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی ٩ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە، بۆ دابەشکردنی مووچە پشت دەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە