سۆران/ باوک و دایکێک ویستیان کوڕەکەیان ڕزگار بکەن خۆشیان خنکان

سۆران/ باوک و دایکێک ویستیان کوڕەکەیان ڕزگار بکەن خۆشیان خنکان

پەیامی کورد … سۆران/ باوک و دایکێک ویستیان کوڕەکەیان ڕزگار بکەن خۆشیان خنکان

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی منداڵە شەش ساڵانەکەیان دایک و باوکێک لە ئاوی گەلی عەلی بەگدا خنکان.

 

بارزان محەمەد، بەرێوبەری گەشت و گوزاری سۆران، ڕایگەیاندووە کە “ئەو دایک و باوکە کاتێک منداڵەکەیان کەوتووەتە ئاوەکەوە، هەوڵی ڕزگارکردنیانداوە، بەڵام هەردووکیان و منداڵەکەشیان خنکاون”.

 

وتیشی، “تا ئێستا تەنها تەرمی دایکەکە دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکانی دیکەدا بەردەوامە”.

 

بەپێی وتەی بەرێوبەری گەشت و گوزاری سۆران ئەو شوێنە لە دەرەوەی سنوری هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگە و پێشتریش بەرگریی شارستانی سۆران بە تابلۆیەک هۆشداریداوە لە مەلەکردن لەو شوێنەدا.

 

بەپێی زانیارییەکانی بەرێوبەری گەشت و گوزاری سۆران ئەو خێزانە خەڵکی شەنگالن و شوێنی دانیشتنەکەیان لە دەرەوەی سنوری هاوینە هەوارەکە بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە