پەیامی کورد ... ههریهك له مەحمود محەمەد، وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاراز وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان ئاشکراکرد.
مەحمود محەمەد، ووتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند : لە کۆبونەوەکەدا لەبارەی چەند پرسێکی، وەک پەیوەندیەکانی نێوانیان و دۆخی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک گفتوگۆ کراو بڕیاری پێویستی لەبارەوە دراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "له بهردهمماندا كۆبونهوهیهكی سێ قۆڵی له نێوان پارتی و یهكێتی و گۆڕان ههیه بۆ تاوتوێكردنی پرسه هاوبهشهكان".
هاوکات ئاراز وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، "کۆبونەوەی ئەمڕۆمان لەسەر چەند تەوەرێک بو، وەک یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کە یاساکە کێشەی تێدایە و لەوبارەیەوە راکانمان نزیک بون لە یەکەوە و باس لەوەشکرا ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت چۆن بەشداری بکەین، ئەگەر بکرێت بە یەک لیست بەشداری بکەین بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان بۆ ئەوەی سەنگ و قورسایی کورد بپارێزین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبونەوەکەدا باس لە حکومەتی خۆجێی و بەشداریکردنی ئێمە و پشکەکانی ئێمە و پەیوەندیە سیاسیەکانی ئێمە و پارتی و لایەنەکانی دیکە کراوە و بەهەموشمانەوە بتوانین کۆمەک و پشتیوان لەم حکومەتە بکەین و ئێمە کۆبونەوەکەمان بە کۆبونەوەیەکی سەرکەوتو زانی و هیوادارین کۆبونەوەی سێ قۆڵی نێوان ئێمە و پارتی و یەکێتی بەمزوانە بکرێت و بکرێتە هاندەرێک هەم بۆ بەهێزبونی کوتلەکانمان لە بەغدا و کوردستان و هەم بۆ پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
لەبارەی پشکی گۆڕان لە کابینەی نۆیەم، ئاراز وەلی وتی، "پشکی ئێمە لە کابینەی نۆیەم باسمان لێوەکردوە و دانانی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی پێویستی بە یاساکە هەیە کە دەچێتە پەرلەمان، پۆستەکانی دیکەش بەشێکیان پەیوەندی بە حکومەت و میلاکاتی دیکەوە هەیە و کێشەیەکی ئەوتۆ نیە".
زانیاری زیاتر...
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە