سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى شه‌رعیی كه‌ركووك په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه، هه‌واڵى كۆچى دوایى کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و بە هەڵوێستی کوردستان (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم)م پێگەیشت، د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، ڕۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو. لە دواى ئازادکردنی عێراقیش لە رژێمی دیکتاتۆریی، وەک پارێزگاری کەرکووک، جێدەستی لە قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى بەیەکەوه‌ژیانى ئاشتییانەی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان دیار بوو".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ى و خه‌ڵكى كوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکووک ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە