کۆرسی زمانی کوردی بۆ یەکەم جار بۆ خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆی هارڤارد کرایەوە

کۆرسی زمانی کوردی بۆ یەکەم جار بۆ خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆی هارڤارد کرایەوە

پەیامی کورد... کۆرسی زمانی کوردی بۆ یەکەم جار بۆ خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆی هارڤارد کرایەوە


مامۆستایەکی کورد لە زانکۆی هارڤارد لە لاپەرەی فەیسبووکی خۆی بڵاوی كردەوە كە کۆرسی زمانی کوردی، لەم زانکۆیەدا بۆ خوێندکارانی بەشی دکتۆرا کرایەوە.



د. ئەحمەد محەمەمەدپوور کە کوردێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و هاوکات لە زانکۆی هارڤاردی ئەمەریکی وانەی کۆمەڵناسی و مرۆڤناسی دەڵێتەوە، لە فەیسبووکی خۆی رای گەیاند: “زۆر جێگەی خۆشحاڵیە کە "زانکۆی هارڤارد" بۆ یەکەم جار کۆرسی زمانی کوردی "شێوەزاری سۆرانی" بۆ خوێندکارانی دکتۆرا پێشکەش دەکات کە حەز دەکەن لەگەڵ زمانی کوردی ئاشنا بن”.



ئەو مامۆستایەی زانکۆ لە درێژەدا ڕای گەیاندووە: “ئەو کورسە بۆ یەکەم جار لەو سێمسترە بە ناونووسی چەند خوێندکاری دکتۆرا و بە مامۆستایی خۆم دەست پێ دەکات”.

هەروەها سوپاسی چەند کەسایەتی بواری زمانناسی کردووە کە لەم هەوڵەدا هاوکاری بوون، لەوانەش د. حەیدەر خزری و د. محەمەد ساڵح و د. هاشم ئەحمەدزادە.

مەحەمەدپوور هاوکات لەگەڵ ئەوەی دەڵێ ئەم هەنگاوە بۆ کورد زۆر بەسوودە، ڕای گەیاند بۆ سەرچاوەی سەرەکیی ئەو کۆرسە، کتێبی دکتۆر حەیدەر خزری هەڵبژاردووە بۆ خوێندکارەکانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە