پەیامی کورد ... پارتی دیمۆکراتی کوردستان زانیارییەکی گرینگ سەبارەت بە ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە
به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زانیارییه‌كى گرینگ له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت:"هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق به‌به‌رگى مه‌ده‌نى ده‌مێننه‌وه به‌كه‌مێك جیاوازیهوهو لههاوكاریكردنى هه‌رێمیش به‌رده‌وامده‌بێت".
هۆشیار سیوه‌یلى به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ڕۆژى پێنجشه‌ممه ئه‌مریكا له‌عێراق به‌رگى سه‌ربازیان گۆڕیوه به‌به‌رگى مه‌ده‌نى و ئه‌مریكا له‌به‌رگى مه‌ده‌نیدا هه‌مان ڕۆڵى پێشتر دهبینتێت به‌كه‌مێك جیاوازییه‌وه".
هۆشیار سیوه‌یلى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، "ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كانى عێراق نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه عێراقیه‌كان خۆیانن ئه‌و كێشانه‌یان درووستكردوه".
ده‌شڵێت:"ئهمریكاو چه‌ندین وو‌ڵاتى تر هاوكارى چاكسازی و یه‌كخستنى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌سیاسه‌تیشدا دۆستى هه‌میشه‌یی نییه، به‌ڵكوو به‌رژه‌وه‌ندى هه‌میشه‌یی هه‌یه".
به‌پێى ڕێكهوتنى نێوان ئه‌مریكا و عێراق به‌ر له‌ساڵى ٢٠٢٢ ئه‌مریكا هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى له‌عێراق كشانده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە