ڕاپۆرتی دووهەمی چاکساز جیاوازی لەگەڵ ڕاپۆرتی یەکەم هەیە و ئەم جارە بە داتا دەبێت

ڕاپۆرتی دووهەمی چاکساز جیاوازی لەگەڵ ڕاپۆرتی یەکەم هەیە و ئەم جارە بە داتا دەبێت

پەیامی کورد       ...    ڕاپۆرتی دووهەمی چاکساز جیاوازی لەگەڵ ڕاپۆرتی یەکەم هەیە و ئەم جارە بە داتا دەبێت 

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەم زووانە راپۆرتی دووەمی چاكسازی دەگاتە پەرلەمان و ئەم جارەش راپۆرتەكە بە داتا دەبێت و لە راپۆرتی یەكەم جیاواز دەبێت. دەشڵێ، ھەمووان لەگەڵ ئەوەدان مووچە لە كاتی خۆی و بێ لێبڕین دابەش بكرێت و حكوومەتی ھەرێمیش پابەند دەبێت بە رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا.

ھێمن ھەورامی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی: "كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی یادی ئەنفال دەبێت و راپۆرتێك ئامادە كراوە و حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش بەشدار دەبێت، كە ئاماژە بۆ ئامادەكردنی بوودجە دەكرێت و ھەندێك پرسیش پێویستە لە ئایندەدا ئاماژەیان پێ بكرێت، بۆیە ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان چاودێریی كارەكانی حكوومەت دەكەین و لە كاتی ھاتنی بوودجەشدا بۆ پەرلەمان، ووردتر چاودێری دەكەین، كە چی بۆ ناوچەكان دەكرێت".

ھەورامی ووتیشی: "بەم زووانە راپۆرتی دووەمی چاكسازی دەگاتە پەرلەمان و ئەم راپۆرتەش جیاوازە لە راپۆرتی یەكەم، چوونكە لە راپۆرتی یەكەم پێویست بوو كۆمەڵێك رێنمایی و پەیڕەو دەربچێت و وەزارەتەكان راسپێرن و دامەزراوەكان لیژنەی تایبەتمەند درووست بكەن، كە چەند ھەنگاوێك نراون، بەڵام لە راپۆرتی دووەمدا پێویستە داتامان پێ بدەن بەپێی ئەو ھەیكەلیەتەی درووست كراوە، كە چەند پێشكەوتن لە ڕووی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كراوە، ئەم داتایەش پێویستی بە كاتی زیاتر ھەبووە، لەبەر ئەوەی ھەموو وەزارەتەكان كاریان تێدا كردووە و كاتی ھاتنی شاندی دانوستانكاریش، فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون باسی ھەندێك وردەكارییان كردووە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین لەم یەك دوو رۆژەدا وردەكارییەكانمان بۆ رەوانە بكەن".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕوونیشی كردەوە: "لە كاتی ھاتنی شاندی دانووستانكاری حكوومەتدا، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری داراییان لەگەڵدا بووە و ١٠٠ پرسیار كراوە، ئێمەش چاودێرین لەوەی حكوومەت چاكسازی لە داھاتەكان بكات و شاندەكەش باسی لەوە كرد، حكوومەت تەواو پابەندە بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجەوە، چوونكە پێشتر باس لەوە دەكرا كە پابەند دەبن یاخود پابەند نابن، بەڵام ئێستا حكوومەت بە ئێمە و حكوومەتی عێراق و دیپلۆماتكرانیشی راگەیاندووە، كە پابەندی رێككەوتن دەبن لەگەڵ بەغدا، بۆیە لەسەر بەغدا دەمێنێتەوە چەند پابەند دەبێت و لەم ماوەیەشدا دیار دەبێت، هەروەها ئەولەویەتی ئێمە و ھەمووانیش ئەوەیە، كە مووچە لە كاتی خۆی بدرێت بێ لێبرین و چەندیش داھات ھەبێت، واقعبینانە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، كە ھەموو لایەك لەگەڵ ئەوەیە مووچە بێ لێبڕین بدرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە