پارتی و یەکیتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

پارتی و یەکیتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە
پەیامی کورد   ...  پارتی و یەکیتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ، لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، پارتی و یەکیتی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن کۆدەبنەوە.
 زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیتی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا یەکیتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەسەر ئاستی دەزگای ھەڵبژاردن و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببنەوە.
سەرۆک فراکسیۆنی یەکێتی ووتیشی: کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و تاوتوێکردنی ئەو ماددانەی بۆچوونی جیاوازیان لەسەر ھەیە.ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە پێشتر دەزگای ھەڵبژاردنی ھەردوولا دووجار کۆبوونەتەوە، لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن ھاوڕابوون، وەک میدیای یەکیتی بڵاویکردووەتەوە، سەبارەت بە پێکھاتەکان یەکیتی سوورە لەسەر ئەوەی پێکھاتەکان خاوەنی ئیرادەی خۆیان بن لە ھەڵبژاردندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە