پەیامی کورد... پارتی پۆستێكی باڵای له پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌رگرت
دواجار پارتی دیموكراتی كوردستان پۆسته باڵاكه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌رگرت و سیروان رۆژبه‌یانی كاندیدی پارتی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی شوباتی 2024 و بۆ سێیه‌مجار ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له دوای هه‌ڵبژاردنی كۆبۆوه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به به‌شداریی و ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌چوو و تیایا سیروان رۆژبه‌یانی له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك جێگری یه‌كه‌می پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه له نێوان لیستی نه‌ینه‌وا موه‌حه‌د و هاوپه‌یمانانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له سه‌ر جێگری دووه‌م پارێزگار دروستبوو و دواتر عومه‌ر نامق مولا له هاوپه‌یمانه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی توانی جێگری دووه‌می پارێزگار به‌ده‌ست بهێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە