جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، له باوه‌ڕبوونى ته‌واو به دیموكراسی، ڕێز له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئیراده‌ى خه‌ڵك ده‌گرن.
رۆژی 12ی ئایاری 2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ماوەی زیاتر لە 20 ڕۆژیشە بانگەشە لەشارو شارۆچکەکان بەردەوامە.
کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە گفتوگۆیەکدا، بە دەنگی ئەمریکای بەشی کوردی گوتووە "سلێمانى شارێكى زیندووه و ئازادانه‌تر ڕا ده‌رده‌بڕدرێ، ده‌رفه‌تى سیاسی كراوه‌تره، له‌به‌رئه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێت له سلێمانى كێبڕكێكان توندتر بن".
کۆسرەت ڕەسوڵ دەڵێت "كورد هه‌مان پێگه‌ی جارانی لە عێراق نەماوە و ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره به یه‌كده‌نگى و یه‌كڕیزى به پێگه‌یه‌كى به‌هێزه‌وه بچینه‌وه به‌غدا و دووباره هه‌وڵى به‌هێزكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى كورد بده‌ین".
جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی گوتیشی، له‌دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و رووداوه‌كانى دواى ریفراندۆم، بارودۆخى سیاسی كورد له‌بار نه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی و هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانین و ده‌مانه‌وێت له كات و ساتى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام پێویسته بارودۆخه‌كه له‌باربێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە