دەستگیرکرانی ٦ ئەندامی داعش لە سلێمانی

دەستگیرکرانی ٦ ئەندامی داعش لە سلێمانی

پەیامی کورد ... دەستگیرکرانی ٦ ئەندامی داعش لە سلێمانی

 

ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: توانیویانە شەش ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بە هاوكاری دەزگا پەیوەندیدارەكانی سلێمانی دەستگیر بكەن.

 

ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە: بە هاوكاری دەزگا پەیوەندیدارەكانی سلێمانی هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی چەند چەكدارێكی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەنجامداوە و توانیویانە شەش ئەندامی ڕێكخراوەكە دەستگیر بكەن كە دانیان بەوەداناوە كە سەر بە رێكخراوی داعش بوون و تەقینەوەكەی ئەنباریان ئەنجامداوەو بەشدارییشیان لە چەندین كردەوەی دیكەی دژ بە هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیان كردووە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: دەستگیركراوەكان بریتیبوون لە ئەمیری سەربازی ویلایەتی ئەنباری داعش و ئەندامێكی مەفرەزە ئەمنییەكانی هەمان ویلایەت و بەرپرسی هاتوچۆپێكردنی ئەندامانی داعش لە نێوان ئەنبار و سلێمانی و بەرپرسی كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر جوڵەی هێزە ئەمنییەكان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە