ڕۆژی شەممە، 30 ئازاری 2024 ئاژانسی مێهری ئێران بڵاویکردەوە، کە زیاتر لە 450 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە کاتی پشووی نەورۆزدا گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسەکە لە زاری جێگری فەرماندەی پۆلیسی هاتوچۆی ئێرانەوە ڕای گەیاندووە، تا ئەمڕۆ (لە ماوەی پشووی سێزدە بەدەر و نەورۆزدا) 664 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
شایەنی باسە، ئەحمەد شیرانی سەرۆکی ناوەندی زانیاری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران ئاشکرایکردووە کە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە لەکاتی پشووی نەورۆزدا زیاتر لە 450 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 12 هەزار و 500 کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری سەرەکی ئەو ڕووداوانە بەهۆی تیژڕەویی و بێئاگاییەوەیە لەوەی چی ڕوودەدات لەسەر ڕێگە و بانەکان.
جێی باسە، پشووی نەورۆز و بەهارە سەری لە ئێران نزیکەی دوو هەفتە دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا خەڵکی ڕوو لە دەرەوە دەکەن بۆ گەشت و سەیران و گەڕان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە