ووته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ،له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت و له هه‌موولایه‌نه‌كان زیاتر ده‌نگی ده‌بێ.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له‌به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئارتی ڕایگه‌یاند: پێم وایه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت و له هه‌موولایه‌نه‌كان زیاتر ده‌نگی ده‌بێ، به‌ڵام زۆرینه‌ی موتڵه‌قی نابێت، به‌ڵام ده‌نگی پارتی له یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیکە زۆرتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێم وایه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو هێزی یه‌كه‌م له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست دێنێ.
گوتیشی: من ده‌زانم كه له‌م هه‌ڵبژاردنه شتی چاوەڕوان نەکراوی گه‌وره هه‌م له كوردستان هه‌م له‌به‌غداش ده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە