پەیامی کورد … ١٣١ یاسادان و پارێزەر لە سەر هێرشەکان بۆ سەر دەزگای دادی هەرێمی کوردستان هاتنە دەنگ
یاساناسان و پارێزەرانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکیان ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر دادگاکانی هەرێمی کوردستان و دەزگای دادوەری بڵاو کردەوە.
زیاتر لە ١١٣٠ لە یاساناسان و پارێزەرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنن، ماوەی چەند رۆژێکە هێرشێکی نارەوا و بێ بنەمان دەکرێتە سەر سیستەمی دادوەری و دادکاگانی کوردستان، گومانی تێدا نیە ئەو کەسانەی هێرشەکان دەکەن، مەبەستی تایبەتی خۆیان هەیە و دەیانەوێت گومان لەسەر دەزگا دادوەرییەکان دروست بکەن.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن، "سەرجەمی ئەو هێرش و پەلامارانە لەسەر بریارەکانی دادگا، دەستوەردانە لە یاسا، لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکەن پێویستە دادگا بێ لایەن بێت و دووربێت لە هەموو دەست تێوەردانێک".
ئەو پارێزەر و یاساناسانە جەخت دەکەنەوە لەوەی، "بێگومان لە کوردستان بەپێی یاسا دەسەڵاتی دادوەری دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، وە ئەگەر تێبینیش لە سەر بڕیاری دادگایەک هەبێت پێویستە لە ڕێگەی تانەدان و ڕێکاری یاسایی بێت نەک لە ڕێگەی پەلاماردانی دادگاکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە.ئەگەر دادگا نەتوانێت بە بێ فشار بڕیار بدات و بەردەوام بکەوێتە بەر شاڵاوی پەلاماردان، سەروەری یاسا ناچەسپێت و هیچ کەس ترسی لە دادگا نامێنێت و لە جێگای یاسا بەرەڵڵایی باڵ بە سەر هەرێمدا دەکێشێت".
لە کۆتاییدا دەڵێن، "مەبەستی ئێمە لەم ڕاگەیاندنە پشتگیریکردنی سزادانی ئەو کەسانە نییە لەلایەن دادگاوە، لە هەمانکاتدا دژایەتیکردنیشی نییە، چونکە ئەوە تەنها دادگایە ئەو بڕیارە دەدات، ئەم بڕیارەش وەکو هەموو بڕیارێکی تر شیاوی پێداچوونەوە تمییز'ە".
راگەیەندراوەکە ناوی 131 یاساناس و مافپەروەر و پارێزەری تێدا هاتووە، ئەمەش پاش ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا بە بریاری دادگا، هەریەک لە شێروان شێروانی و پێنج هاورێی بریاری شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا، ئەو بریارەش نارەزایی بەشێک لە هاوڵاتیانی لێکەوتەوە و دژی بریارەکەی دادگا بوون و داوای پێداچوونەوەیەکی وورد دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە