٤٠ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە

٤٠ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە

پەیامی کورد... ٤٠ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، ٤٠ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە. دەشڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێویستی بە دەنگی ٢٢٠ پەرلەمانتار لە کۆی ٣٢٩ پەرلەمانتارەکە هەیە.

هەفتەی ڕابردوو بۆ سێیەم جار دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە کرایەوە، دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن لە دەسەڵاتی پەرلەمانتاراندایە نەک دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ٤٠ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە.

ڕاشیگەیاند، «وردبینی لە ناوی کاندیدەکان دەکرێت و ناوەکانیان ڕادەگەیەنرێت، دواتر ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریدەکرێت».

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە