سێ منداڵی دیکەی ئێزیدی لەدەستی داعش رزگارکران

بەرواری بڵاوکردنەوە :
سێ منداڵی دیکەی ئێزیدی لەدەستی داعش رزگارکران

بەگوێرەی راگەیندراوێکی نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی لای داعش،  سێ مێرمنداڵی ئێزیدیان لەدەست تیرۆریستانی داعش رزگارکراون.

نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی لای داعش لەراگەیەندراوێکدا، بڵاویکردووەتەوە، کە سێ منداڵی ئێزیدی خوار تەمەن (١٨) ساڵان لەدەست چەكدارە تیرۆریستەکانی داعش لە سوریا رزگارکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە "ئەو منداڵانە کە پێشتر لەلایەن داعشەوە رفێنراون و لەئێستادا بەخانەوادەكانیان شاد بوونەتەوە".

نووسینگەکە ئاشکراشیکردووە، کە تا ئێستا سێ هه‌زار و (٢٧٨) هاووڵاتی ئێزدی لەهەردوو رەگەز لەدەست رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن ئەوانەوە رزگارکراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە