پەیامی کورد ... ١٣٨ ئاسەواری مێژوویی لە کرماشان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئێران ەوە دەستی بەر سەردا دەگیرێت
"حسێن مێهری" فەرماندەی یەکەی پاراستنی وەزارەتی ئاسەوارە میژووییەکانی ئێران وتوویەتی: "دەستمان بەسەر ١٣٨ ئاسەواری مێژوویی لە پارێزگای کرماشاندا گرتووە کە بۆ هەزار ساڵ پێش زایین، سەردەمەکانی ساسانی و ئیسلام دەگەڕێنەوە".
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەروەها باسی لەوە کردووە: "لەلایەن پارێزەرانی ئاسەوارە مێژووییەکانەوە و لە کاتی کڕین و فرۆشتنیان لە دووکانێکدا ئاگادار کراینەوە و کەسانی پەیوەندیدارمان دەست بەسەر کردووە".
"مێهری" لە درێژەدا زیادی کردووە کە ئەو ئاسەوارانە پێکهاتبوون لە ١٣٨ دانە، لەوانە "سکە، دەرزیلە، ملوانکە و ئەنگوستیلە".
لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا، ھێزەکانی ڕێژیم بە ھاوکاری دەست و پەیوەندییەکانیان لە کوردستان کە زۆرینەیان سەر بە سوپای پاسدارانن، بە بیانووگەلی جۆراوجۆر، سەرقاڵی دزین و دەرھێنانی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانن.
ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، بە شێوەیەکی سیستماتیک، هاوشێوەی دزینی هەموو سەرچاوەکانی داهات لە کوردستاندا، سەرقاڵی بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانیشە و تا ئێستا چەندین هەزار پارچەی گرانبەها لەم ئاسەوارانە کە نوێنگەی کولتوور و شارستانییەتی کوردستانە، بە تاڵان براون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە