پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی لە گەڵ شاندێکی ڕەوتی سەدر کۆ بوویەوە
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، له باره‌گای بارزانی له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی شاندێكی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتی سه‌در كرد، كه نه‌سار روبه‌یعی سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی ده‌كرد.
شاندی سیاسی ره‌وتی سه‌در له گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه، كه "نه‌سار روبه‌یعی"، سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی سیاسیی شانده‌كه ده‌كات و "حه‌سه‌ن كه‌عبی" جێگری سه‌رۆكی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش كه سه‌ركردیه‌كی دیاری ره‌وتی سه‌دره، یاروه‌ری شانده‌كه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه تاووتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
ره‌وتی سه‌در، كه فراكسیۆنی سائیرون نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌كێكه له فراكسیۆنه گه‌روه‌كانی په‌رله‌مان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له داهاتوودا مسۆگه‌ر بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە