سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی كریستیانەکان کرد

سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی كریستیانەکان کرد

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی كریستیانەکان کرد

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی كریستیانەکان لە كوردستان و عێراق و جیهان کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: "بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم".

هەروەها سەرۆک بارزانی راشیگەیاندووە: "لەم بۆنەیەدا داواكارم هەموو هەوڵ بۆ قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان بدەن و هیواداریشم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەماندا بكێشێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە