سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ بوونەوە

سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ بوونەوە

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ بوونەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی٨ی ٢٠٢٢، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد، بە ئامادەبوونی هەریەک لە د. فوئاد حوسێن و قوباد تاڵەبانی.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشهاتەکانی و لە پێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیار درا:

کار بکرێت بۆ یەک هەڵوێستی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی عێراق و هەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە