پەیامی کورد... ساڵی رابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەدایک بوونە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی 2022 لەو وڵاتە لەدایک بوونە، دەگاتە 903 هەزار و 16 منداڵ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری لەدایکبوونی ساڵی 2022ـی منداڵانی بڵاوکردەوە و ئاشكرایكردوه،ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی 2022 لەو وڵاتە لەدایک بوونە، دەگاتە 903 هەزار و 16 منداڵ، کە 463 هەزار و 327ـیان کوڕن و 442 هەزار و 794ـیان کچن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، هاووڵاتییان بۆ پڕۆسه‌ی منداڵبوون، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 76 نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان، له سه‌دا 13 نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و له‌سه‌دا 1.3 بنكه ته‌ندروستییه‌كانیان به‌كارهێناوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لەو ژمارەیە، 512 هەزار و 746 منداڵ به‌شێوه‌ی سرووشتی و 390 هەزار و 270 منداڵ له رێگه‌ی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە لەدایک بوونە.
هاوکات بەگوێرەی داتاکانی بەشی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، ، لە ساڵی 2022، 160 هەزار و 843 هەزار منداڵ لەناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانە حکومی و ناحکومییەکان لەدایک بوونە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە