سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

بەرواری بڵاوکردنەوە :
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

پەیامی کورد     ...    ئەمڕۆ سێشەممە 2020/3/3 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە پێکهاتبوو لە ئیداما دیانگ یاریدەدەر و راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگریکردن لە جینۆساید و کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان سەرۆکی تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرا بۆ رێگریکردن لە جێنۆساید و کۆمەڵکوژییەکان و بەتایبەتی تاوانەکانی داعش. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بۆ بەدۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی داعش و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە لە دادگایەکی نێودەولەتیدا بە سزای یاسایی بگەن و مافی قوربانییەکانی دەستی تاوانەکانی داعشیش بپارێزرێت. 

شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی مافی پێکهاتە ئاینییە جیاوازەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینی لە هەرێمی کوردستاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە