سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گەڵ وه‌زیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودی کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گەڵ وه‌زیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودی کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گەڵ وه‌زیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودی کۆبووەوە

سێشەممە 1/16، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودى کۆبووەوە.
وەزیری وەبەرهێنانی سەعوودی، هاوخەمی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ کۆتایی هێنانە بە هێرش و گرژی و ئاڵۆزییەکان و ڕاشیگەیاند کە بەم زووانە شاندێکی گەورەی بازرگانی سەعوودی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پەیوەندی لەمێژینە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سەعوودی کرد و جەختی لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە