پەیامی کورد...سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی فەڕانسا دەکات
بهپرپرسی فهرمانگهی پهیهوهندییهكانی دهرهوهی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: مەسرور بارزانی سەردانی فەرەنسا دەکات و چەند پرسێکی هەنوکەیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
ئهمڕۆ 4شهممه 15/2/2022، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، "دوای تەواوبوونی لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە ئیمارات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە فەرەنسا."
ئاماژهی بهوهش كرد، لە کۆبوونەوە و دیدارەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای فەرەنسا، دۆخی ناوچەکە بە گشتی و پرسەکانی ئەمنی و ئابووری، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەروەها پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە بە گشتی و فەرەنسا بەتایبەتی، تاوتوێ دەکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە