سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد

چوارشەممە 11/1 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەتی بوونکا باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و هەموو پشتیوانییەکی دەربڕی لە پێناو بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی کەنەدا، خواستی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کولتووری دەربڕی.

گرینگی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و گرینگی بەهێزکردنی سیستەمی فیدراڵی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی کەنەدا لەم بوارەدا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە