پەیامی کورد … سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆ بوویەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠٢١، نێچيرڤان بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر و شاندێكى ياوه‌رى كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵيى خۆى به بڕيارى كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌ربڕى و به ده‌رفه‌تێكى باشتری بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا، دووپاتیشى كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگيرى و ياساى هانده‌رى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان، زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێم و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌موو عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى هاريكارى و هاوبه‌شى له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه‌دا، ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و هه‌نگاوه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، بانگهێشتنامه‌يه‌كى فهرميى شێخ خالد بن خهليفه بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى قه‌ته‌رى بۆ سه‌ردانى ده‌وحه قبووڵ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له ته‌واوبوونى رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر كرد.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به رۆڵى گرنگيى قه‌ته‌ر و سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى له ناوچه‌كه‌دا كرد و خۆشحاڵيى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى ئاساييبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو ده‌ربڕى و هيواى خواست هه‌مووان پێكه‌وه بتوانن هاوبه‌شى، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى باشتر له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە