پەیامی کورد... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و تاوان کرد
سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و تاوان كرد و چهند بابهتێكیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/10/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەلی فاروق ئەلبەریر، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و تاوان (UNODC) لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی هەبوونی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا و بە بەرزی نرخێنرا، کە بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادیی و دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بە گشتی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە