پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جائیکای ژاپۆنی کرد
سێشهممه 13ی دیسێمبەر، مەسروور بارزانی سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتی ژاپۆنی ( جائیکا)ی بە سەرۆکایەتی ئاندۆ ناوۆکی جێگری سەرۆکی ئاژانسەکە کرد.
شاندی جایکا کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئاژانسەکەیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژە لە بوارەکانی کارەبا و ئاو و ئاوەڕوو و کشتوکاڵ و هەموارکردنی ماستەرپلانی هەولێر ئەنجام دەدەن.
شاندەکە ئامادەیی کۆمپانیاکانی ژاپۆنیان بۆ وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی حکوومەتی ژاپۆن و ئاژانسی جائیکای کرد کە لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان بە شێوەیەکی باش و پیشەیی یانە، هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێم.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە