پەیامی کورد... سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئەم دۆخە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە پەیامێکدا دەڵێت، ئەم دۆخە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و دەبێت بە تەواوی کۆتایی بێت.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، پیرۆزبایی لە تەواوی ئافرەتانی کوردستان لە وڵات و لە هەر کوێیەکی جیهان بن دەکات، هیوای بەرەوپێشچوونی بەردەوام و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت، لەم یادەدا وێڕای دووپاتکردنەوەی هەموو پشتگیرییەکیان بۆ ژنان و کچانی کوردستان، دڵنیایان دەکەنەوە کە وەکوو هەمیشە داکۆکی لە ماف و ئازادییان دەکەن و بە هەموو توانایەکیان بەرگرییان لێ دەکەن.
ئەوەش هاتووە، لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەنەوە بە نیگەرانییەوە لە ئاماری توندوتیژی و کوشتن و ئازاردانی ژنان و پێشێلکردنی مافەکانیان دەڕوانن کە کاریگەرییەکی نەرێنی کردووەتە سەر دۆخی کۆمەڵایەتی و ناو و پێگەی هەرێمی کوردستان، ئەم دۆخە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و دەبێت بە تەواوی کۆتایی بێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی تری قسەکانی وتویەتی، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ڕێگری لە کوشتنی ئافرەتان بە هەر پاساو و بیانوویەک بێت، ئەرکێکی هاوبەشی هەمووانە لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ڕێکخراوەکان و مامۆستایانی ئایینی و میدیا و کۆمەڵگە بەگشتی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە