سەرۆكی هۆزێکی عەرەب: ئەنجامی ڕیفراندۆم بەدی دێ و كوردستان هەر دەبێتە دەوڵەت

سەرۆكی هۆزێکی عەرەب: ئەنجامی ڕیفراندۆم بەدی دێ و كوردستان هەر دەبێتە دەوڵەت


پەیامی کورد... سەرۆكی هۆزێکی عەرەب: ئەنجامی ڕیفراندۆم بەدی دێ و كوردستان هەر دەبێتە دەوڵەت

نزیك دەبینەوە لە تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تر، سەرۆكی هۆزی جبوورییەكانی كەركووك ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەدی دێ و كوردستان بۆ داهاتوو هەر دەبێتە دەوڵەت.

لەم بارەیەوە، ئەمڕۆ 24ی 9ی 2022، مەسرور ناجی جبووری، سەرۆكی هۆزی جبوورییەكانی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: دیارە بڕیاردان لە ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم گرنگ بوو و مێژووییەكی تۆمار كرد و كاتەكەشی گونجاو بوو و دەستەكەوتەكانی ئەو ڕیفراندۆمە هەر بەدی دێن و بۆ داهاتوو كوردستان هەر دەبێتە دەوڵەت''.

گوتیشی: ''لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆم كە پێنج ساڵ پێش ئێستا دەكات لە كەركووك، كورد و عەرەب و توركمان چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدان و سەرجەم پێكهاتەكانی كەركووك بەشدارییان لەو پرۆسەیەدا كرد و خەڵك بە ئازادانە دەنگی خۆیان دا و خەڵك دەویەوێت سەربەخۆیی بەدەست بهێنن و ساڵیادی ڕیفراندۆم پیرۆز دەكەم لە سەرۆك بارزانی و هەموو خەڵكی كوردستان''.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە