پەیامی کورد... سەرۆكی ئەمریكا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە ئۆکرانیا
سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا گەیشتە کیێڤ و سەرۆکی ئۆکرایناش لەمباریەوە ووتی: سەردانەکەی ناوبراو بۆ وڵاتەکەی زۆر گرنگە و واتای پشتیوانیکردن دەدات بۆ تەواوی هاوڵاتییانی ئۆکراینا.
ئەمڕۆ دووشەممە، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراودا گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و لەلایەن ڤۆڵۆدیمێر زێلنیسكی سەرۆکی وڵاتەکەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆكی ئۆكراینا دوای پێشوازی كردن لە جۆبایدن ئاماژەی بەوەدا: سەردانەکەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ وڵاتەکەی زۆر گرنگە و واتای پشتیوانیکردن دەدات بۆ تەواوی هاوڵاتییانی ئۆکراینا.
ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکادا گفتوگۆمان کردووە سەبارەت بە دابینکردنی چەکی دوور مەودا بۆ وڵاتەکەمان.
لە بڵاوكراوەیەكدا ماڵپەری سکای نیوز ئاماژەی بەوەداوە: جۆ بایدن سەردانی ئەو دیوارەی ئۆکراینای کردووە کە ناسراوە بە دیواری یادگارییەکان و تایبەتە بە ناوی ئەو کەسانەی لە سوپای وڵاتەکەدا کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە