پەیامی کورد... سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو كردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو كردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "خۆشحاڵين به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداريى تيمى وه‌زاريى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له حكوومه‌ت، هيوادارين ئه‌مه ببێته ده‌ستپێك و هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان."
هەروەها رای گەیاندووە: "ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زياتر هه‌رێمى كوردستان پێويستى به كۆده‌نگى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى هه‌يه. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه له كار و هەوڵەکانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و پشتيوانى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ببێته هۆى به‌هێزبوونى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە