سەرەخۆشی خۆمان وەک پەیامی کورد ئاراستەی ماڵباتی قازی دەکەین " بە بۆنەی کۆچی دوایی کچە بچووکی ڕێبەر قازی موحەمەد "

بەرواری بڵاوکردنەوە :
سەرەخۆشی خۆمان وەک پەیامی کورد ئاراستەی ماڵباتی قازی دەکەین " بە بۆنەی کۆچی دوایی کچە بچووکی ڕێبەر قازی موحەمەد "

پەیامی کورد    ...   سەرەخۆشی خۆمان وەک پەیامی کورد ئاراستەی ماڵباتی قازی دەکەین " بە بۆنەی کۆچی دوایی کچە بچووکی ڕێبەر قازی موحەمەد " 

مریەم قازی کچە بچووکەکەی پێشەوا قازی و ھاوسەری خوالێخۆشبوو سەرداری جاف لە عەمانی پایتەختی ئوردون، کۆچى دوایی کرد

خاتوو "مریەم خانمی قازی" کچی پێشەوا قازی محەممەد بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجه لە "عەممان" پێتەختی وڵاتی ئۆردۆن کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی٢٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٥ی مارسی ٢٠٢٠ی زایینی خاتوو "مریەم خانی قازی" کچی پێشەوا قازی محەممەد بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی٧٦  ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری عەممان پایتەختی وڵاتی ئۆردۆن کۆچی دوایی کرد.

مریەم خانی قازی خێزانی سەرداربەگی جاف بوو و یەکێک لە ژنە بەهەڵویستەکانی کورد و وەفادار بە ڕێبازی باوکی و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و هەست و سۆزێکی تایبەتی بۆ خەباتگێڕانی گەلی کورد هەبوو.

مریەم خانم لە چەند ڕووداوی دڵتەزێن لەگەڵ حیزبەکەی پێشەوا هەست و سۆزی خۆی دەربڕی. لە کاتی دەرمانداوکردنی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە بەغدا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بوون مریەم خان و بنەماڵەکەی بەردەوام یارمەتیدەریان بوون.

مریەم خان لەگەڵ ئەوەیکە لە ژیانیدا هەوراز و نشێوێکی زۆری دی و زۆر جار تووشی ئاوارەیی و دەربەدەری بوو بەڵام قەت ئەو ناهەموارییانە شوێنی لە سەر لە ئیرادەی نیشتمانپەروەری دانەنا و بە هیواوە چاوی لە ژیان و خەباتی گەلەکەی دەکرد.

▫️ مریەم خانم کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو کە ئاواتی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان بوو.
▫️ بە ناوى ستاف و ماڵباتی پەیامی کوردەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قازی و جاف و سەرجەم کوردستان دەکەین.
▫️ ڕوحی شاد و یادی بەرز و پیرۆز بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە