پەیامی کورد ... نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە میونشن کۆبوونەوە.
رۆژی پێنجشەممە 14ی شوباتی 2019 مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک، کە پێکهاتووە لە سەفین دزەیی، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، کە بڕیارە ئەمڕۆ دەستپێبکات گەیشتە ئەو وڵاتە.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کونگرەکە چەندین دیدار و چالاکی لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی و ئەمنی و ئەندام پەرلەمانی ووڵاتانی بەشدار ئەنجام دەدات کە سەرەتا بە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا دەستیپێکردووە.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆنفرانسێکی ساڵانەیە لەبارەی سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لە ساڵی 1963ەوە بەڕێوەدەچێت.
ساڵانەش زیاتر لە 350 سەرکردە و کەسایەتی دیار لە زیاتر لە 70 وڵاتی جیهانەوە بەشداریی دەکەن. هەرچەندە کۆنفرانسەکە شوێنی راوێژ و ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانە لەسەر بابەتە ئەمنییەکان و هیچ بڕیارێکی تێدا دەرناکرێت، بەڵام لەبەر گرنگییەکەی بە داڤۆسی ئاسایش ناودەبرێت؛ واتە گرنگی میونشن بۆ ئاسایش وەک گرنگیی داڤۆسە بۆ ئابووری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە