سەرۆکوەزیرانی یوونان لەم کاتەدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکوەزیرانی یوونان لەم کاتەدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد      ...   سەرۆکوەزیرانی یوونان لەم کاتەدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی ژوورەکانی بازرگانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، ھەفتەی داھاتوو شاندێکی باڵای ووڵاتی یۆنان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و کۆڕبەندی ھاوبەشی ئابووری لە ھەولێر ساز دەکرێت.

ئەسکەندەر موحەمەد، ووتی: "بڕیارە ھەفتەی دابێ سەرۆکوەزیرانی یۆنان و چوار وەزیری تایبەتمەند و ٢٦ کۆمپانیای بازرگانی ووڵاتی یۆنان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، کە یەکەم شاندی ئەو ووڵاتەیە لەم ئاستەدا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.''

موحەمەد ووتیشی: "ئەو سەردانە گرینگی زۆری ھەیە و کۆمپانیاکانی یۆنان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کاری بازرگانی بکەن، بۆیە ئەو شاندە باڵایە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە