پەیامی کورد … سێ کرێکار لە لە کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا
سێ کرێکاری خەڵکی کرماشان لە پێش بینای ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، سێ کرێکار بە نیشانەی ناڕەزایەتی دربڕین بە پێنەدانی مووچەکەیان لە پێش ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ کرێکارە مووچەی چەند مانگی خۆیان لە خاوەن گرێبەستەکانی ئیدارەی ڕێگاوبان وەرنەگرتووە و هەر بەو هۆیەشەوە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە.
ئەو سێ کرێکارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی فریاکەوتن ڕزگار کراون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازراونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە