پەیامی کورد … سەرۆکی پارتێکی تورکیا: كێشەی كورد جدیترین کێشە سیاسیی توركیایە
تەمەل کەرەمەلائۆغلۆ، سەرۆكی پارتی سەعادەت لە توركیا، پێیوایە جدیترین كێشەی سیاسی توركیا، بوونی كێشەی كوردە و ئەمەش لە كاتێكدایە كە دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)، دەڵێت لە توركیا شتێك بەناوی كێشەی كورد نییە.
ماوەی چەند رۆژێکە، باسكردن لە بوونی كێشەی كورد لە توركیا، باسوخواسێكی گەرمی سیاسییەكانی توركیایە، بەشێك پێیانوایە شتێك نییە بە ناوی كێشەی كورد، بۆ وێنە دەوڵەت باخچەلی، بەڵام بەشەكەی تر بوونی كێشەی كورد لە توركیا بە جیدی و گرنگ دەزانن.
تەمەل كەرەمەلائۆغلۆ، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) باسی لە بوونی كێشەی كورد كردووە و نووسیویە: "وەكوو هەموو ئەو كێشانەی لە توركیا هەیە، ئەمڕۆ جدیترین كێشەی سیاسیی توركیا، كێشەی كوردە. ئەم كێشەیەش دەبێت لەناو پەرلەمانی توركیا چارەسەر بكرێت و لە دەرەوەی شەرعیەتی سیاسی، چارەسەركردنی كێشەی كورد ئەنجامی نابێت".
لە بەشێكی تری نووسینەكەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە دەبێت هەموو پارتە سیاسییەكانی توركیا، زۆر بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو كێشەیەدا بكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە